١٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:٣٨
ئەشکەوتی سەهۆڵان، دووهەم ئەشكەوتی ئاویی ئێران

ئەشكەوتی سەهۆڵان بە بۆنەی سروشتی سەرەنجڕاکێشیەوە یەکێک لە ناوازەترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئێران و کوردەواری دێتە ئەژمار.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەشكەوتی سەهۆڵان لە گوندی سەهۆڵان لە ٤٢ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری مەهاباد لە نێوان مەهاباد و بۆکان هەڵکەوتووە. بەرزایی ئەشکەوتەکە تا ئاستی دەریاچەکەی دەگاتە ٥٠ مەتر و قووڵایی ئاوکە لە هەندێک جێگایدا دەگاتە ٣٠ مەتر. جیاوازی پلەی گەرمای ناو و دەرەوەی ئەشکەوتەکەش لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ پلەی گەرمایە.

سەهۆڵان لە زمانی کوردیدا بە واتای یەخبەنانە و خەڵکی خۆجەیی ئەو ناوچە بە ئەشكەوتی سەهۆڵان دەڵێن کونە کۆتر یان هێلانی کۆتر؛ هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ژمارەی زۆری هێلانی کۆتر لە ناو ئەشکەوتەکەیە.

مێژووی دۆزینەوەی ئەشكەوتەکە نادیارە چونکوو لەلای دەستی گوندی زۆر ئاوەدان کراوەتەوە و خەڵک بەردەوام وەکوو پەناگە و شوێنێک بۆ ڕاو کەلکیان لێ وەرگرتووە. بە شێوەی فەرمی ژاک دێمۆرگان گەشتیاری فەڕەنسی لە نێوان ساڵەکان ١٨٩٢-١٨٩٦ ی زایینی بە هاوڕێیەتی خەڵکی گوندی سەهۆڵان دەستی داوەتە چێ کردنی بەلەمی چێوی و لە ڕێگای ئاوەکەوە تێپەڕیوە و نەخشەیەکی لە ئەشكەوتە کێشاوە کە سەدا ٦٠ لە ڕاستییەوە نزیکە.  

دوای دێمۆرگان لە ساڵی ١٣٥٠ لێژنەیەک لە زانکۆی ئەکسفۆردەوە بە جیهازاتی تەواو سەردانی ئەشکەوتەکەیان کرد و لەسەری نووسیان کە یەکێک لە سەیر و سەمەرەترین ئەشکەوتە ئاوییەکانی جیهان دێتە ئەژمار و لە کۆتاییدا لە ساڵی ١٣٧٠ گرووپێک بۆ ناسینەوەی زیاتر سەردای ئەشکەوتەکەیان کرد و کاری سەرەتایی کردنەوەی ڕێگایەکیان بۆ ئەنجام دا و لە کۆتاییدا لە ١٣٧٦ تەواو کرا و ڕادەستی شارەوانی مەهاباد کرا.

ئەو ئەشکەوتە ئاوییە بە شێوەی سروشتی ناوازە و قەندیلی تایبەتەوە کە هەیەتی لە داوێنی زنجیرە کێوگەلێک بە ناوی کۆتر هەڵکەوتووە کە بەرزترین شوێنی لە ئاستی دەریاکانەوە ٢٢٠٠ مەتر بەرزە.

ئەو ئەشکەوتە دوو دەرکەی هەیە کە بەرزایی دەرکە سەرەکییەکەی نزیک بە ١٧٦٥ مەتر و بە ناوی کونە کۆتر کە بەرەو دەرکەیەکی بچووک بە قووڵایی ٣٠ مەتر دەڕوات. دەرکەی دووهەم نزیک بە ١٧٩٥ مەتر بەرزە و بە ناوی کونە ماڵان بەناوبانگە.

بە پەڕینەوە لە حەوشەی دەرەوە دەگەینە بەر دەرکەی ئەشکەوتەکەکە بەرزاییەکەی دەگاتە ٣٠ مەتر. حەوشەی ئەشکەوتەکە لە ڕێگای داڵانێکی سروشتییەوە دەگاتە دەریاچەی ئەشكەوتەکە کە ئەو داڵانە بۆ خۆی یەکێک لە شتە سەرووڕهێنەرەکانی ئەو ئەشکەوتەیە و وێنەگەلێک لە سەردەمی پێش مێژوو لە سەری دەبینرێت. ئەو داڵانە بە بەرزایی نزیک بە ٥ مەتر بەرزتر لە یەکەم دەریاچەی ئەشکەوتەکە جێی گرتووە کە بە ١٠٦ پلیکانی چیمەنتۆیی دەچێتە خوارەوە و دەگاتە ئاستی ئەشکەوتەکە. دەریاچە سەرەتاییەکە نزیک بە ٢٠٠ مەتری چوارگۆش پانایی هەیە کە لە ڕاستیدا وەکوو ئیسکلەی ئەشکەوتەکەش بەکار دەهێنرێت.

ئەوئەشکەوتە دوای ئەشكەوتی عەلی سەدری هەمەدان و قۆڕی قەڵای پاوە سێهەم ئەشکەوتی ئاوی-وشکی گەورەی ئێرانە.

342/